عەلی دۆڵە مەڕی بۆ باڵكێش: هەرێمێكی فەڕەنسا 100 هەزار ماسك پێشكەشی هەرێم دەكات

نوێنەریی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە فەڕەنسا، ڕایگەیاند: هەرێمی ئیل دوو فرانس بڕی 100 هەزار ماسك و پێداویستی نەشتەرگەریی پێشكەشی هەرێمی كوردستان دەكات.

دۆڵەمەڕی لەو بارەیەوە بە تۆڕیی میدیایی باڵكێشی ڕاگەیاند:هەرێمی ئیل دو فرانس بڕی سەد هەزار ماسکی نەشتەرگەری پێشکەشی هەرێمی کوردستان دەکات لە چوارچێوەی ڕێککەوتنە هەماهەنگی لە نێوان نوێنەرایەتی  حکومەتی  هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا و هەرێمی ئیل دو فرانس.

ھەرێمی ئێل دو فرانس رێکەوتنێكی  لە گەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە ماوەیەکی نزیکدا واژوو دەکات بە بێ گەڕانەوە بۆ مەرکەزو ئەم ڕێككەوتنەش بە قازانجی هەرێمی كوردستان دەبێت،  ئەم ڕێککەوتنە کار بۆ برەو دان و پێشخستنی پرسە مرۆییەکان و خوێندنی ئەکادیمی و زمان و فرانکۆفۆنی و ڕێگەوبان دەکات.

 عەلی دۆڵەمەڕیی وتیشی: هەموو پێداویستیەكان ئەمڕۆ ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی كراون و لەلایەن وەزیریی تەندروستیەوە  وەرگیراون

ھەواڵی زیاتر