کازم فارووق تووشی نەخۆشییەکی مەترسیدار بووە


ماوه‌ى دوو مانگه‌ كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان بارودۆخى ته‌ندروستى له‌ دۆخێكى ناجێگیردایه‌ و سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ و فراكسیۆنى ئه‌و حزبه‌ش له‌ په‌رله‌مان نایانه‌وێ ئه‌و بابه‌ته‌ بچێته‌ راگه‌یاندنه‌كان.

به‌پێى زانیارییه‌كان، ماوه‌ى دوو مانگه‌ كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان، تووسى نه‌خۆشییه‌كى قوڕس بووه‌. به‌ پێى زانیارییه‌كانى بواریش ناوبراو تووسى خوێن به‌ربوونى سورێنچك و گه‌ده‌ و ریخۆڵه‌ بووه‌ و له‌ ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌شدا سێ جار نه‌شته‌رگه‌رى بۆكراوه‌.

هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان، تاوه‌كو ئێستا به‌ ته‌واوى نازانرێ هۆكارى نه‌خۆشییه‌كه‌ى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى چییه‌؟ به‌و پێیه‌ى ئه‌نجامى پشكنینه‌كان رانه‌گه‌یاندراوه‌، به‌ڵام به‌شێك له‌ خانه‌واده‌كه‌ى گومان ده‌كه‌ن ژه‌هرخوارد كرابێت.

هه‌ربه‌پێى به‌ دواداچوونه‌كانى بوار، له‌ماوه‌ى ئه‌و دوو مانگه‌دا كێشى له‌شى سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ زۆر كه‌میكردووه‌ و له‌ هه‌ندێ كاتیشدا هۆشى نامێنێت، بۆیه‌ پزیشكان داوایان لێكردووه‌ بۆ چاره‌سه‌رى بچێته‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات و وابڕیاریشه‌ دواى ته‌واوكردنى مامه‌ڵه‌ى ڤیزا خانه‌واده‌كه‌ى بیبه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌ى وڵات.

هه‌رچه‌نده‌ ماوه‌ى دوو مانگه‌ كازم فاروق، سه‌رۆكى فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له‌ په‌رله‌مانى كوردستان دیار نه‌ماوه‌ سه‌ره‌تا وابڵاوكراوه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ی نوێ سڕكراوه‌، به‌ڵام دواى به‌ دواداچوون ده‌ركه‌وت ناوبراو تووشى نه‌خۆشى بووه‌، به‌ڵام فراكسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ و شاسوار عبدالواحید، ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌ میدیاكان شاردۆته‌وه‌ و به‌پێى زانیارییه‌كانى بواریش تاوه‌كو ئێستا سه‌رۆكى جولانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ سه‌ردانى ناوبراوى نه‌كردووه‌.

ژێدەر

بوار نیوز

ھەواڵی زیاتر