باڵکێش ناوی کاندیدەکانی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرا دەکات

بڕیارە سبەی یەک شەمە، خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق یەکەمین دانیشتنی خۆی ئەنجام بدات و دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێرێت، دوای ئەوەش لە دانیشتنەکانی داهاتوودا هەردوو سەرۆکایەتیەکەی دیکە هەڵبژێرێت.
بەپێی ئەو زانیارییانەی کە باڵکێش لە سەرچاوەیەکی بەرپرسەوە دەستیکەوتووە، تا ئێستا هەریەکە لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق و ئەسعەد عیدانی، پارێزگاری بەسرە خۆیان یەکلایی کردۆتەوە بۆ ئەوەی خۆیان بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی نوێ کاندید بکەن.
هەرچەندە تائێستا هیچ کامیان بە فەرمی ئەوەیان ڕانەگەیاندووە، بەڵام باڵکێش ئەوەی زانیوە کە سیڤییەکانیان ئامادەکردووە و بە کەسانی نزیکی خۆیانیان وتووە کە مەبەستیانە ببنە سەرۆک وەزیران.

ھەواڵی زیاتر