ئەو تۆمەتبارەی تەقەی لە ھۆتێلێک کردبو دەستگیرکرا
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێزەکانیان لە بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی سلێمانی ئەو تۆمەتبارەیان دەستگیرکرد کە تەقەی لەھۆتێلێک کردبو و دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبو.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، “ئێوارەی دوێنێ تۆمەتبارێک تەقەی لەھۆتێلێک کرد، دەستبەجێ پۆلیسی فریاکەوتن گەیشتە شوێنی ڕوداوەکەو تەقەکەرەکە دەستگیرکرا”.
ئەوەش هاتوە، لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا دەستیشگیرا بەسەر ئەو چەکەدا کە تۆمەتبارەکە تەقەی پێکردبو.
پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستوەتەرو، “تۆمەتبار (م، ف، ع) لەدایکبوی 1993 بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلایەن بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆوە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.”