هەفتەی داهاتوو پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە
هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی باڵکێش ، کۆبوونەوەکە لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و لە ئاستێکی باڵا دەبێت.
نزیکەی نۆ مانگە، پارتی و یەکێتی کۆنەبوونەتەو، هەرچەندە دووجار بڕیاری کۆبوونەوە درا، بەڵام بە هۆکاری جیاواز کۆبوونەوەکان هەڵوەشێنرانەوە.
کۆبوونەوەی هەفتەی داهاتوو، دەبێتە یەکەمین کۆبوونەوەی فەرمی نێوان هەردوو حیزب لە ساڵی 2020 دا