شەڕ لەنێوان تورکیا و پەکەکە دەستیپێکرد

ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە 25-3-2021، لە شارۆچکەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ، شەڕ لەنێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان –  پەکەکە روویدا و تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون.

دڵشێر عەبدولستار، بەڕێوەبەری شارۆچکەی باتیفا بە رووداوی گوت، بۆردوومانی تورکیا دوای ئەوە بووە کە لە کاتژمێر 05:30 خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە گەریلاکانی پەکەکە هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سەربازیی تورکیا لە گوندی گرێبییە و دوای ئەوە بۆردوومانی تورکیا بۆ دەوروبەری گوندەکە دەستی پێکردووە. 

 گوندەکە خەڵکی سڤیلی تێدا نیشتەجێن، بەڵام بە گوتەی دڵشێر عەبدولستار، ئەو ناوچەیەی تورکیا بۆردوومانی کردووە، شوێنی نیشتەجێبوون نەبووە.

تورکیا لە رێگەی فڕۆکەوە بۆردوومانی ناوچەکە دەکات و بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش چاودێریی ناوچەکە دەکەن.

لە گوندەکانی بانکێ سەروو و بانکێ خوارووی سەر بە باتیفا، شەڕ لەنێوان پەکەکە و سوپای تورکیا روویداوە، بەڵام تاوەکو ئێستا زیانەکان نەزاندراون.

ھەواڵی زیاتر