ڕاگەیەندراوێک لەبارەی سلێمان هەڵشێوی بڵاوکرایەوە
ئاسایشی راپەڕین ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی سلێمانی هەڵشۆیی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، خەڵکی سنورەکە(پشدەر) تووشی زەرەر و زیان بوون.
دەقی راگەیەنراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕین:
ئاسایش و هێزە ئەمنیەكانی سنورەكە ئەركیان پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیانە ،بەداخەوە لە دەڤەری ڕاپەڕین لە ساڵانی ڕابردودا دیاردەی نا جۆرو مامەڵەی نائەقڵانی ڕوودەدەن و بووەتە هۆی زەرەرمەندبونی زۆرێك لە هاوڵاتیانی سنورەكە، بەهۆی ناهۆشیاری هاوڵاتیان و ڕەنجی چەند ساڵەی قوتی ماڵ و منداڵیان دەخەنە بەردەم كەسانێكی لە پڕهەڵتۆقیوی نەناسراوكە هیچ پێشینەیەكی كارو كەسابەتی دوور مەودای نیە و خەڵكی سنورەكە دەكەنە پەیژەو پێیاندا سەردەكەون و لەپڕدا ئیفلاس بونیانی خۆیان ڕادەگەیەنن كەدەبێتە هۆی ماڵ وێرانی بۆ دەیان خێزان و دروستبونی كێشەی كۆمەڵایەتی وتێكچونی شیرازەی خێزان بەهۆی دەست بردن بۆ مامەڵەی نا شەرعی و نادروست،
لە كاتێكدا قەیران بەرۆكی هەرێمەكەمانی گرتوە خەڵكانێك زەفەردێنن بە دەیان ملیۆن دۆلار دەبەن و گورزی كەمەر شكێن لە جوڵەی كارو كەسابەتی ئاسایی ئەم سنورە دەوەشێنن.
بۆیە لای خۆمانەوە داوا لە هاوڵاتیان دەكەین هۆشیار بن و نەكەونە داوی مامەڵەی نادروست و تەماحی بەدەستهێنانی پارە كە دەبێتە هۆی مایە پوچ بوونیان وە ئەوە بۆ چەندین جار دووبارە دەبێتەوە،
ئەم مامەڵانە دەچێتە خانەی دەست بڕین و لە ڕۆژانی ڕابردوودا دۆسیەیەك هەبو لە سنوری ئاسایشی سەنگەسەر لەسەر سكاڵای هاوڵاتیان كەسێك بەفەرمانی دادوەر بەمادەی (٤٥٦) دەستگیر كرا لەلایەن هێزەكانمانەوە و دواتر بە هۆی تایبەتمەندی دۆسیەکە هەواڵەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین كرا