جەواد زەریف سەردانی ھەولێر دەکات

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە سەردانی ھەولێر دەکات و سەردانەکەشی لەسەر بانگهێشتی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانە، ھەروھا لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

زەریف ئێستا بە سەردانێکی فەرمی لە بەغدایە و لەبارەی سەردانەکەیەوە وتی، لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای عێراقی و سیاسی و هەروەها سەرۆکی حەشدی شەعبی گفتوگۆدەکات و گوتیشی”لەو سەردانەیدا لەبارەی هاوکارییەکانی نێوان هەردوو وڵات کە لە سەردانەکەی ڕۆحانی بۆ بەغدا بڕیاری لەسەر درابوو، هەروەها رووداوەکانی ناوچەکە و “تاوانەکانی ئەمریکا” بەتایبەت کوشتنی قاسم سولەیمانی و ئەبومەهدی موهەندیس گفتوگۆدەکرێت.

ھەواڵی زیاتر