هه‌ولێر..2 تۆمه‌تبار به هه‌زاران دانه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراوه‌وه ده‌ستگیركران
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 19ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕاگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و ڕایگه‌یاند، له ئه‌كاونتێكی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك به‌ناوی (دواء الجمله ئۆنلاین)، ڕیكلام بۆ فرۆشتنی حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراو ده‌كرا، دوای به‌دواداچوونێكی ورد، دوو تۆمه‌تبار ده‌ستگیركران.”
ده‌شڵێت، هه‌ردوو تۆمه‌تبار (ك. ح. م) و (ج. ر. ا)، بڕی 49 هه‌زار و حه‌وت سه‌د دانه حه‌بی قه‌ده‌غه‌كراویان پێوه گیراوه و ویستوویانه له شاری سلێمانییه‌وه بیبه‌نه شاری هه‌ولێر و ساغی بكه‌نه‌وه به‌مشێوه‌یه.
-بڕی 21 هه‌زار و 600 دانه حه‌بی (بیزاكۆدێل)
-بڕی 13 هه‌زار دانه حه‌بی (ئه‌منیك)
-بڕی 12 هه‌زار دانه حه‌بی (كۆڵۆنازپام)
-بڕی 750 دانه حه‌بی (ئهكتۆكۆڵد)
-بڕی 500 دانه حه‌بی (ئهلپرازولام)
-بڕی 60 دانه حه‌بی (نۆكسان)
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حه‌به قه‌ده‌غه‌كراوه‌كان به‌ڕێگای قاچاغ و به‌بێ تێپه‌ڕبوون به كوالێتی كۆنترۆڵ له وڵاتی ئێرانه‌وه هێنراوه‌ته هه‌رێمی كوردستان و وتیشی، تۆمه‌تباره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه و ڕه‌وانه‌ی به‌رده‌م دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه كراون.


