هه‌ولێر..دوو تۆمه‌تبار به مادده‌ى هۆشبه‌ره‌وه ده‌ستگیر كران
كاروان كه‌لاری/ باڵكێش
ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14ی تشرینی دووه‌م، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسى هه‌ولێر، ڕاگه‌یاندراوێكى بڵاو كرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، بەشی پۆلیسی فریاکەوتن، دوو تۆمەتباریان بەناوەکانی (ف. م. ا) و (م. ج. م) لە کاتی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر لە گه‌ڕه‌كى (121ی گوڵان) دەستگیر كردووه.”
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “لەکاتی دەستگیرکردنی تۆمه‌تباره‌كاندا، دەستگیراوه بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر و کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەکەدا.”
باسی له‌وه‌شكرد، “پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمه‌تباره‌كان ڕێكخراوه و بۆ به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه و بەپێی ماددەى 14ی ماددە هۆشبەرەکان ڕاگیراون.”

