بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بازرگانی ئاگاداری جووتیارانی هەولێر دەکات، ئەوانەی 10 ساڵ پێش ئێستا پارەی گەنمیان وەرنەگرتووە، پێداچوونەوە بە چەکەکانیان بکەن و بێن پارەکەیان وەرگرن.
وێنە گەورەکە: ساڵی 2016 بەهۆی هەڵەیەکی ژمێریاریی لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق، بەشێکی شایستە داراییەکانی جووتیارانی سنووری هەولێر نەنێردرا، دواتر وەزارەتی بازرگانیی هەرێمی کوردستان داواکاریی پێشکەش کرد بۆ ناردنی پارەکە، لیژنەیەک لە بەغداوە هاتنە هەولێر و دەرکەوت ڕاستە و پارەی بەشێکی جووتیارانیان نەناردووە، دوای خەرجکردنی پارەکە و ناردنی بۆ هەرێمی کوردستان، ئێستا 150 جووتیار ماون تاوەکو ئێستا نەچوونەتە سایلۆی هەولێر بۆ ئەوەی پارەکەیان وەربگرن.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی داوا لە جووتیارانی هەولێر دەکات، ئەوانەی شایستە داراییەکانی ساڵی 2016ـیان وەرنەگرتووە، پێداچوونەوەی چەک و بەڵگەنامەکانیان بکەن، یان ئەگەر خاوەنەکەی گیانی لەدەستداوە واریسەکانی دەتوانن بەدواداچوون بکەن و ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان بکەن و پارەکەیان وەرگرن.
- ئەو بڕە پارەیەی هاتووە دوو ملیار و 600 ملیۆن دینارە، بەشێکی دابەشکراوە و ژمارەیەک جووتیار شایستەکانیان وەرگرتووە، بەڵام ئێستا بەشێکی دیکە پارەکە ماوە تا ئێستا جووتیاران نەچوونەتە سایلۆ بۆ ئەوەی ئەو پارەیە وەربگرن.