سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان جەخت لە بەهێزکردنی پەیوەندییە دوولایەنەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کرواتیا دەکاتەوە
ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان, پێشوازی لە ئیڤان یوریچ، باڵیۆزی کرواتیا لە عێراق کرد. لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا .
لە کۆبوونەوەکەیاندا، باڵیۆزی کرواتیان خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دووپات کردەوە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاماژەی بە دۆستایەتی و پەیوەندیی لەمێژینەی نێوان کوردستان و کرواتیا کرد و جەختی لە گرنگی بەهێزکردنی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە.