ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

لە ڕیازی پایتەختی سعودیە خوێندن کرا بە ئۆنلاین

27-09-2026
لە ڕیازی پایتەختی سعودیە خوێندن کرا بە ئۆنلاین
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پرۆسەی خوێندن لە ڕیازی پایتەختی سعودیە، بۆ یەک هەفتە بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت، ئەمە دوای ئەو مەترسییانە دێت کە حوسییەکان لەسەر شارەکە دروستیان کردووە..

بەهۆی بڕیارە نوێیەکەی سعودیە کە دەسەڵاتدارانی سعوودیە لە رێگەی ئیمەیڵەوە سەرپەرشتیاری قوتابیانیان لە ریاز ئاگادارکردەوە، دەرگای قوتابخانەکان بەدرێژایی هەفتە دادەخرێن.

ئەم رێکارە لە کاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەی کەنداو بەرز بوونەتەوە و سعوودیە رووبەڕووی هێرشی ئەو گرووپانە بووەتەوە کە سەر بە حووسییەکانی یەمەنن. بەڵام لەم بارەیەوە دەسەڵاتدارانی سعوودیە هیچ زانیارییەکیان نەخستووەتە روو.

شەممەی رابردوو، هاوپەیمانیی سەربازی بۆ پشتیوانی حکوومەتی یەمەن بە سەرکردایەتی سعوودیە رایگەیاند، دوو درۆنیان خستووەتە خوارەوە کە حووسییەکان بەرەو ریاز ئاراستەیان کردبوون. هەروەها دوو مووشەکی بالیستییان لە ئاسمانی خەمیس موشەییت لە باشووری رۆژئاوای سعوودیە تێکشکاندووە، کە بنکەیەکی ئاسمانی گرنگی تێدایە.