سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە شێخ عەبدوڵڵا بن زاید ئال نەهیان، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەیشت.
سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە، سەرۆکوەزیرانی دەوڵەتی ئیمارات و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ کۆچی دوايی شێخ عەبدولواحید ئيبراهيم شێخ عەبدولسەلام بارزانى، براگەورەی بنەماڵەی بارزانى دەربڕی.
لە بەرامبەردا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، سوپاسی جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی دەوڵەتی ئیماراتی کرد بۆ پەیوەندیی و سەرەخۆشییەکەی.
ڕۆژی یەکشەممەش، سەرۆكوەزیران مەسرور بارزانی، پەیوەندییەكی تەلەفۆنیی لە شێخ محەممەد بن زاید ئال نەهیان، سەرۆكی دەوڵەتی ئیماراتەوە پێگەیشت و هاوخەمی و سەرەخۆشیی خۆی بۆ كۆچی دوایی برای گەورەی بنەماڵەی بارزانی دەردەبڕێت.