کوردستان

زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت

09-08-2026
زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار داوای داتای فەرمانبەرانی گرێبەست دەکات بۆ ئەوەی زەوییان بەسەردا دابەش بکرێت.

پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستاندا چووەتە قۆناخێکی نوێوە و ئێستا ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەستدا دەکرێت.

 سەربەست مەولوود، بەڕێوەبەری گشتیی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان: پڕۆسەی وردبینی لە ناوی فەرمانبەران بۆ دابەشکردنی زەوی لەلایەن وەزارەتی شارەوانییەوە کۆتایی هاتووە و ئێستا دوای رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئامادەکاری بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەرانی گرێبەستدا دەکرێت."

دەشڵێت "پڕکردنەوەی فۆڕمی زەوی بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست بە مەبەستی وەرگرتنی زەوی، بە هەمان میکانیزمی فەرمانبەرانی هەمیشەیی دەبێت و هەروەها هەمان مەرجی فەرمانبەرانی هەمیشەییش دەیانگرێتەوە، بە مەرجێک خزمەتیان لە هەشت ساڵ کەمتر نەبێت و لە وەرگرتنی زەوییشدا سوودمەند نەبووبن."

بەگوێرەی دواین ئاماری پرۆسەی دابەشکردنی زەوی، تاوەکو ئێستا نزیکەی 130 هەزار فەرمانبەری هەرێمی کوردستان لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند بوون و هەروەها پرۆسەی دابەشکردنی زەوی لە زۆرینەی شار و شارۆچکەکاندا خێرا کراوە.