کوردستان

هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 7 دەنێردرێت

06-08-2026
هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 7 دەنێردرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

سەرچاوەیەک: هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی تەممووز دەنێردرێت، موچەی مانگی 7ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان هاوشێوەی مانگی پێشوو بە لێدەرکردن دەنێردرێت، پێویست ناکات هەرێمی کوردستان داهاتی نانەوتی رەوانەی بەغدا بکات.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت "هەرێمی کوردستان هەموو ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ ئەوەی ئەو پارەیەی لە بەغداوە رەوانە دەکرێت بە پێی خشتەی دیاریکراوی وەزارەتی دارایی دابەشبکرێت"

ئەو سەرچاوەیە دەشڵێت: پێشبینی دەکەن بەغدا، هەر وەکوو مانگی پێشوو بە لێدەرکردنی 120ملیار دینار، بەشێوەیە مەقاسە، موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.

گوتیشی عێراق خۆی کێشەی سویلەی هەیە و موچەی فەرمانبەرانی عێراق دواکەوتووە، بۆیە چاوەروان دەکەن سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەست بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی عێراق بکرێت و هەر لەو هەفتەیەشدا موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رەوانە بکات.