کوردستان

بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەى دەخاتە سەر هەژمارى بانکی حکومەتی هەرێم

19-03-2024
بەغدا بڕە پارەیەکی دیکەى دەخاتە سەر هەژمارى بانکی حکومەتی هەرێم
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی دارایی عێراق بری یەک ملیار و 500 ملیۆن دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێم، بەمەش کۆی گشتی ئەو بڕە پارەیەی تا ئێستا بەغداد ناردویەتی گەیشتوەتە 562 ملیار و 500 ملیۆن دینار.

بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، چاوەڕوان دەکرێت محەمەد شیاع سودانی داوایەکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بخاتە ناو بەرنامەی کۆبونەوەکە، ئەویش داوای ناردنی 100 ملیار دیناری دیکەیە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت وەزارەتی دارایی عێراق تەنها نیوەی ئەو بڕە پارەیە بنێرێت بۆ هەرێم ئەو کات دابەشکردنی موچە دەستپێدەکات.