کوردستان

هەموو زانیارییەک لەبارەی لیستەکەی لاهور جەنگی

14-03-2024
هەموو زانیارییەک لەبارەی لیستەکەی لاهور جەنگی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لاهور شێخ جەنگی و کەسە نزیکەکانی، بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی داهاتوی پەرلەمانی کوردستان لیستێکی بەناوی بەرەی گەل لە کۆمسیۆنی تۆمار کرد.

بەگوێرەی زانیارییەکان، رێکارەکانی کۆمسیۆنی تەواو بوون و حیزبەکەی لاهور ناوی "بەرەی گەل"ـە و هەر بەو ناوەش بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

 باڵکێش زانیویەتی، لاهور جەنگی دوور لە جاوی میدیا کۆنگرەی دامەزراندنی بۆ حیزبەکەی بەستووە و سەرۆکی دیاری کردووە کە خۆی نییە.

هەنگاوەکانی لاهور جەنگی، بافڵ تاڵەبانی تووڕە و نیگەران کردووە و بە هەڕەشە هەندێ لەو کەسانەی پەشیمان کردووەتەوە کە چوونەتە پاڵ لاهور. هەروەها، لە میدیای یەکترەوە دەستیان بە شەڕی راگەیاندن کردووە.