کوردستان

مەسرور بارزانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکـات

10-03-2024
مەسرور بارزانی پیرۆزبایی هاتنی مانگی ڕەمەزان لە موسڵمانان دەکـات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ یەکشەممە 3/10 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی بە بۆنەی هاتنی مانگی ڕەمەزان بڵاوکردەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی؛

بە بۆنەی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، گەرمترین پیرۆزبایی لە موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکەم، هیوادارم مانگی خێر و خۆشی و ئاشتی و ئارامی بێت.

لە خوای گەورە و میهرەبان دەپاڕێینەوە، كە نوێژ و ڕۆژوو و عیبادەتی هەموومان قبوڵ بكات و مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، ببێتە مایەی خۆشگوزەرانی و کۆتاییهاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان لە جیهاندا.


مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان