کوردستان

سلێمانی.. سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران بە فێڵ 13 ملیۆن دیناریان لە كەسێك وەرگرتووە

07-03-2024
سلێمانی.. سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران بە فێڵ 13 ملیۆن دیناریان لە كەسێك وەرگرتووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سێ‌ تۆمەتبار دەستگیردەكات كە بە فێڵ پارەیان لە كەسێك وەرگرتووە.

بەپێی راگەیەندراوێك كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بڵاوكرایەوە"لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی چوارچراوە سێ‌ تۆمەتبار دەستگیركران".

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوووە"دوای ئەوەی هاوڵاتییەك سكاڵای تۆماركرد كە لەلایەن چەند كەسێكەوە فێڵی لێكراوەو بڕی 13 ملیۆن دیناریان لێوەرگرتووە ، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی چوار چرا لێكۆڵینەوەو بەدواداچوونەكانیان دەستپێكردو دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر توانرا سێ‌ تۆمەتبار دەستگیربكرێن كە یەكێك لەوتۆمەتبارانە چەندین فەرمانی گرتنی هەیە".

پۆلیسی سلێمانی دەڵێت"لەئێستادا هەریەك لەتۆمەتباران: د،ع،ك لەدایكبووی 1983، ف،ع، ع لەدایكبووی 1975، ر،ف،س لەدایكبووی 2001
بەبڕیاری بەڕێز دادوەر ڕاگیراون و تۆمەتبار (د،ع،ك لەدایكبووی 1983 ) لەبنكەی پۆلیسی بەختیاری و بنكەی پۆلیسی ئازادی و بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان فەرمانی گرتنی هەیە".