کوردستان

مەسرور بارزانی له‌ گەڵ برێت مەکگورک کۆبووەوە

01-03-2024
مەسرور بارزانی له‌ گەڵ برێت مەکگورک کۆبووەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەمە 2/29 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆشکی سپی لەگەڵ برێت مەکگورک، هاوئاهەنگکاری کۆشکی سپی بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا‌ ‌کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە و برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە ئاڵوگۆڕ کرا.

هەردوولا هاوڕابوون لە سەر گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووری و فیدراڵی هەرێم و پاراستنی مافی پێکهاتەکان .