کاردیناڵ لویس ساکۆ بەناوی کڵێسای کلدانییەوە سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات.
رۆژی هەینی 23ـی 2ی 2024, کاردیناڵ لویس ساکۆ، پاتریاركی کڵێسای كلدانی له عێراق و جیهان لە پرسەنامەیەکدا ئاماژەی بەوەکردوو: "بەناوی خۆم و کڵێسای کلدانییەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە فەخامەتتان و ماڵباتی بارزانی دەکەم بۆ کۆچی دوایی خوشکتان خاتوو زەکیا مەلا مستەفا بارزانی، داوا لە خوای گەورە دەکەم رەحمی پێبکات و رەحمەتی فراوانی خۆی بەسەردا ببارێنێت، تەندروستی و سەلامەتیتان پێببەخشێت و لە هەموو ناخۆشییەک بتانپارێزێت".
