کوردستان

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا

23-02-2024
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو راگه‌یاندرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووی بڵاویكرده‌وه.

بەگوێرەی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 23ی2ی2024، ئاسمان له‌ نێوان نیمچه‌ هه‌ور و هه‌وری ته‌واو ده‌بێت، نمه‌ بارانی كه‌م ده‌بارێت له‌ ناوچه‌ جیاجیاكانی شاره‌كانی هه‌رێم، ئه‌گه‌ری كه‌مێك به‌فر بارینیش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌ سنوورییه‌كان هه‌یه‌.

وه‌زاره‌ت گواستنه‌وه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سبه‌ی شه‌ممه‌ 24ی2ی2024، ئاسمان نیمچه‌ هه‌ورده‌بێت له‌ هه‌ندێ كات و ناوچه‌ ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو، ئه‌گه‌ری نمه‌ بارانێكی كه‌میش له‌ ناوچه‌ شاخاوییه‌كان هه‌یه‌.