کوردستان

شەپۆلێکی بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوو

22-02-2024
شەپۆلێکی بەفر بارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوو
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەشی پێشبینی،بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان كەشی پێشبینیكراوی 48 كاتژمێری داهاتووی بڵاوكردەوە.

کەشناسی رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنج شەممە  22- 02- 2024 ئاسمان لەنێوان ساماڵ و نیمچە هەور دەبێت, ئەگەری كەمێك نمە باران هەیە لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی باكوور. 

هەروەها بۆ سبەی هەینی، ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت ئەگەری نمە بارانی كەم كەم هەیە لەناوچە جیاجیاكانی هەرێم لەگەڵ كەمێك بەفر لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكانی هەرێم.