کوردستان

هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە

15-02-2024
هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ پێنجشەممە 15ی شوبات، بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە رایگەیاند، ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێران دەکەینەوە خۆیان بە دوور بگرن لە کڕینی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانەی کە لاشە (شانسی) یان بڕاوەتەوە بە تایبەتی ئۆتۆمبێلی جۆری کیای دوو تەنی.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاووڵاتییان خۆیان لە کڕینی ئەو ئۆتۆمبێلانەش بەدوور بگرن کە ژمارە و ساڵیانەی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیان بۆ بەستراوە.