ئەمڕۆ پێنجشەممە پارتی دیموکراتی کوردستان کۆمەڵێک گۆڕانکاری لە ریزەکانی ئەنجامداون و شوێنی چەندین بەرپرسی دیاریی گۆڕێون.
لە کۆبوونەوەی ئەمرۆی مەکتەب سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پیرمام، بریار لەسەر ئەم گۆڕانکارییانە دراوە و لە چەند رۆژی داهاتوو بەرپرسەکان لە شوێنەکانیان دەست بە کار دەبن.
بەگوێرەی گۆڕانکارییەکان؛ سەربەست لەزگین دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای دهۆک، پشتیوان سادق دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای هەولێر، بەهرام عەریف دەبێتە یاریدەدەری بەرپرسی رێکخستنی مەکتەبی سیاسیی پارتی لە هەولێر و هیوا ئەحمەد دەبێتە بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارتی لە پارێزگای کەرکووک.
هاوکات، رێبوار بابکەیی دەبێتە بەرپرسی لقی 10ی پارتی لە سۆران؛ ئاری نانەکەلی دەبێتە بەرپرسی لقی 16 لە هەولێر.
گۆڕانکارییەکان بەمشێوەیەن: