کوردستان

بیستوپێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا

21-01-2024
بیستوپێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستی بەسەردا گیرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

-(٣)بازرگان دەستگیرکران و هاوکات بڕی (٢٥)کیلۆ و (٨٠٠)گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ دەستی بەسەرداگیرا .

لە بەردەوامی هەوڵەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەو نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، لەشەوی ١٣/١٢ـی ١ـی ٢٠٢٤ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی بەدواداچوون و چاودێری و تیمەکانی بنکەی سۆران و دهۆکی سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان، دوای وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، توانرا (٣) بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان کە دوانیان بیانیین دەستگیر بکرێن و هاوکات لەم چاڵاکیەدا بڕی (٢٥) کیلۆ و (٨٠٠)گرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ لە شارۆچکەی سیدەکان و سەنتەری شاری هەولێر دەستی بەسەردا گیرا .

شایانی ئاماژە پێدانە ئەم باندەی دەستگیکراون پێکهاتەی باندێکی مەترسیداری بازرگانیکردنن بە ماددە هۆشبەرەکان و لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنیان یەکێک لەبازرگانەکان ڕووبەڕووی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بووەوەو دواتر بە برینداری دەستگیرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
٢١ـی١ـی٢٠٢٤