کوردستان

پەیامی جۆ بایدن لەبارەی هێرشەکان دەدرێتە مەسرور بارزانی

16-01-2024
پەیامی جۆ بایدن لەبارەی هێرشەکان دەدرێتە مەسرور بارزانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ سێشەممە 1/16، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە داڤۆس، لەگەڵ جەیک سولیڤان، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا کۆبووەوە.
تەوەری سەرەکیى کۆبوونەوە تایبەت بوو بە هێرش و پەلاماردانی هەولێر و گرنگیی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان.
ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا وێڕای دەربڕینی پشتیوانی بۆ هەرێمی کوردستان، جەختی کردەوە کە لەگەڵ سەرۆک جۆ بایدن، تاوتوێی ڕێکارەکانی پاراستنی ئارامیی هەرێم دەکات.
سەرۆکی حکومەت دووپاتی کردەوە کە بەردەوامبوونی هێرشەکان و بەئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل، هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و پێویستە کۆتایی پێ بهێنرێت.