کوردستان

بەریتانیا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران دەکات

16-01-2024
بەریتانیا ئیدانەی هێرشە مووشەکییەکانی سوپای پاسداران دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

 ستیڤن هیچن، باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، لە پەیامێکدا، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادی قوربانیانی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی سەر شاری هەولێر دەکات و پشتیوانی خۆیی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات دەکاتەوە و نووسیویەتی" ئەم کردەوە دووژمنکارییەی ئێران دژ بە هەولێر سەرکۆنە دەکەم، کە بووەتە پێشێلکردنی سەروەری عێراق و ئاسایشی هەرێمی کوردستان".

درەنگانی شەوی رابردوو سوپای پا*سدارانی ئێران بە چەندین مووشەکێکی بالیستی چەند ناوچەیەکی سڤیل نشینی لە هەولێر بۆردوومان کرد، بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکان ژمارەیەک هاووڵاتیی سڤیل شەهید و  بریندار بوون.