کوردستان

لە یەکەم رۆژی جەژن گەنجێک کوژرا

21-04-2023
لە یەکەم رۆژی جەژن گەنجێک کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەرەبەیانی ئەمرۆ هەینی تەرمێک لەسەر رووباری سیروان دۆزرایەوە.

راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رای گه‌یاند: " ئاگادار کراینەوە لەبوونی تەرمێک لەسەر ڕووباری سیروان و دەستبەجێ تیمه‌كانی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان، چوونە شوێنی ڕوداوەکە و دوای ئەوەی بەڵگە و زانیاری دروست لەسەر تاوانەکە کۆکرایەوە، توانرا تۆمەتبار بناسرێتەوە، ئێستادا تۆمەتباره‌كه‌ لە لای پۆلیسە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 405 بەندکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵی دەستی پێکردوە."

تۆمەتبار شەوی ڕابردوو بەچەکی جۆری دەمانچە هەستاوە بەکوشتی هاوڕێیەکی خۆی بەناوی (خالد ڕحیم محمد ) لەدایکبووی 1993 دانیشتووی قەزای کەلار بنگرد لەئێستادا بەمەبەستی توێکاری تەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوە.