کوردستان

تورکیا هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت

03-04-2023
تورکیا هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی ڕاگرت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

تورکیا ئاسمانی هاتوچۆی فڕۆکەوانی لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی بەشێوەیەکی کاتی داخست و بەپێی خشتەی فرۆکەخانەی سلێمانی کۆمپانیای تورکیش ئەیێرڵاینس گەشتەکانی ئەمشەوی ھەڵوەشاندنەوە.

دانا محەمەد بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی فرۆکەخانەی سلێمانی راگەیاند, کە لە رێگای ئیمێڵەوە کۆمپانیای تورکیش ئەیێرڵاینس فرۆکەخانەی سلێمانی ئاگادار کردووە کە چەند گەشتێکی بە شێوەی کاتی هەڵوەشاندۆتەوە.

وتیشی وەک فرۆکەخانەی سلێمانی داوای روونکردنەوەمان کردووەو و چاوەڕێ دەکەین لە هۆکارەکەی ئاگادارمان بکەنەوە.