کوردستان

بەھۆی تەنگەنەفەسییەو زیاتر لە 500 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران

01-04-2023
بەھۆی تەنگەنەفەسییەو زیاتر لە 500 کەس ڕەوانەی نەخۆشخانە کران
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، دوای ئەو شەپۆلە خۆڵبارینەی پارێزگاکانی عێراقی گرتەوە 515 هاوڵاتی بەهۆی تەنگەنەفەسیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لەپارێگاکانی باشور و ناوەڕاستی عێراق بەهۆی خۆڵبارینەوە تائێستا 515 حاڵەتی تەنگەنەفەسی داغڵی نەخۆشخانەکان کراون.

وتیشی لەو ژمارەیە بەشێکیان دوای ئەوەی چارەسەری پێویستیان بۆکراوە نەخۆشخانەیان بەجێ هێشتووە و گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان و هەندێکیشیان لەنەخۆشخانەکان ماونەتەوە و تەندروسیان ناجێگیرە.

ئەوە لە کاتێکدایە، دوێنێ شەپۆلێکی خۆڵبارین پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراقی گرتەوە ، کاریگەری خۆڵبارینەکە لەسەر هەرێمیش هەبوو ، هەروەها لەبەشێک شارەکانی عێراق ماوەی بینین بۆ کەمتر لەکیلۆمەترێک کەم بویەوە.