کوردستان

کەسێک لەسەر چیای ئاسۆس بە ھەلیکۆپتەر رزگار دەکرێت

25-03-2023
کەسێک لەسەر چیای ئاسۆس بە ھەلیکۆپتەر رزگار دەکرێت
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمرۆ شەممە 2023/3/25 پیاوێکی تەمەن 50 ساڵ لە چیای ئاسۆس کەوتە خوارەوە و تیمەکانی بەرگری شارستانی بە ھەلیکۆپتەر رزگاریانکرد.

پیاوەکە لەگەڵ هاوڕێیەکی بە چیای ئاسۆسدا هەڵگەڕاون لە ناحیەی بنگردی سەر بە دوکان، لەسەر چیاکە هەڵدێراوە.

عەلی قادر وتەبێژی بەرگری شارستانی رانیە رایگەیاند، دەمودەست تیمەکانیان بەهانای کەسەکەوە چوون، بەڵام شوێنەکە ئەوەندە سەخت بووە نەیانتوانیوە رزگاری بکەن، بۆیە داوای هاوکارییان لە تیمی فرۆکەوانی سلێمانی کردووە و بە کۆپتەر رزگاریان کردووە.

پیاوەکە براوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی قەڵادزێ و لەوێوە گواستراوەتەوە بۆ سلێمانی.