کوردستان

حکومەتی عێراق نرخی کڕینی گەنمی جوتیارانی ئاشکرا کرد

24-03-2023
حکومەتی عێراق نرخی کڕینی گەنمی جوتیارانی ئاشکرا کرد
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگەیاند، بەرهەمی گەنمی جوتیاران لەم وەرزەدا بە بڕی (٨٥٠) هەزار دینار بۆ هەر تەنێک دیاریکراوە.

وەزارەتەکە راشیگەیاند کە "جوتیاران لە ماوەی کەمتر لە(2)هەفتە راستەوخۆ شایستە داراییەکانیان پێدەدرێت ،ئەمەش هەنگاوێکی گرنگە بۆ پاڵپشتی ساغکردنەوەی بەرهەمی گەنمی ئەمساڵی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و‌ تەسلیمکردنی گەنمەکانیان بە سایلۆکانی عێراق و هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی پلانی راگەیەنراوی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق.