کوردستان

ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە

20-03-2023
ڕوونکردنەوەیەک لە ئاسایشی سلێمانییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەكی كەنەسورەی سلێمانی تەرمێك دۆزرایەوە، ئاسایشی سلێمانیش دەڵێت لەوبارەیەوە ڕوونكردنەوە دەدەن.
بەپێی زانیاریەكان تەرمەكە خنكێندراوە و لەدایكبووی 1978 ە و ماڵی لەگەڕەكی بەكرەجۆیە بەڵام لەماڵێكی كەنەسورە بە خنكاوی دۆزراوەتەوە.
ئەو كەسە باوكی شەش منداڵە و لەڕۆژی هەینییەوە لەماڵ دەرچووە و نەگەڕاوەتەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا زانیاری لەسەر ڕووداوەكە بڵاودەکاتەوە .