کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات

15-03-2023
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی چوارشەممە 15ی ئاداری 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە موسەننا ئەلسامەرائی سەرۆکی هاوپەیمانێتیی عەزم کرد.

لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی عێراق و تەحەددیاتی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی ئاڵوگۆڕ کرا.