کوردستان

پاسێکی قوتابیان لە رواندز وەرگەڕا

26-02-2023
پاسێکی قوتابیان لە رواندز وەرگەڕا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی رواندز رایگەیاند، پاسێکی گواستنەوەی قوتابیان لە دۆڵی خانەقا وەرگەڕا و بەهۆیەوە شەش قوتابی بریندار بوون.

چنوور مەزهەر، بەڕێوەبەری پەروەردەی رواندز ڕایگەیاند، "پاسەکە 11 قوتابیی تێدا بووە و شەش لەوانە بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئاشتی لە سۆران کراون."

بەپێی زانیارییەکان، "تەندروستیی هەر شەش قوتابییەکە جێگیرە و تەنها بە سووکی بریندار بوون و چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە."