کوردستان

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە

22-02-2023
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئەمڕۆ چوارشەممە، رێککەوتی 22ـی شوباتی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، کۆدەبێتەوە.

بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە، تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی دەرئەنجامی سەردان و کۆبوونەوەکانی شاندی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ هەردوو وڵاتی میرنشینە یەكگرتووەكانی عەرەبی (ئیمارات) و فەرەنسا.

دەرئەنجامی کۆبوونەوەکانی شاندی دانوستانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شاندی دانوستانی حکومەتی فیدراڵی، سەبارەت بە پرۆژەیاسای نەوت و گازی فیدراڵی لە بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەشدا ڕەشنووسی پڕۆژەیاسای ڕێگەوبانە گشتییەکانی هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.