کوردستان

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات

18-02-2023
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە دەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ڕۆژی شەممە 18ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە بەڕێز خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانێتیی سیادە و شاندێکی یاوەری کرد.

لەو دیدارەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق تاوتوێ کرا و ڕۆشنایی خرایە سەر هەنگاوەکانی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی سیاسیی نێوان لایەنە پێکهێنەرەکانی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت و جەخت لە پشتگیریکردنی حکوومەتی عێراقی لە جێبەجێکردنی ئەو ڕێککەوتننامەیە کرایەوە.

پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و حکوومەتی فیدڕاڵ و پابەندبوون بە بنەماکانی شەراکەت و هەماهەنگیی نێوان لایەنەکان تەوەری تری ئەو دیدارە بوون.