کوردستان

برایەکی دکتۆر کازم فاروق بە سەختی بریندار کرا

14-02-2023
برایەکی دکتۆر کازم فاروق بە سەختی بریندار کرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2023/2/14 برایەکی دکتۆر کازم فاروق، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بە چەقۆ هێرشی کرایە سەر و بەسەختی بریندارکراوە.

بەپێی زانیارییەکان بریندارەکە ناوی دکتۆر تاریق فاروقە و تەمەنی ٣٣ ساڵە، لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرشی کراوەتە سەر و بە چەقۆ بریندارکراوە.

ھەر بەگوێرەی زانیارییەکان، برینەکەی سەختە و بۆ چارەسەرکردنی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی شاری سلێمانی.

تاوەکو ئێستا دیار نییە کە کێشەکە پەیوەندی بە چییەوە ھەیە.