کوردستان

هۆشدارییەک لە بانکی ناوەندییەوە

14-02-2023
هۆشدارییەک لە بانکی ناوەندییەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بانکی ناوه‌ندی عێراق رایگەیاند، کە تێبینی ئەوەیان کردووە کە کەسانی هه‌ڵپه‌رست  ناو و لۆگۆی بانکەکەیان بەکارهێناوە بۆ ئیستغلالکردنی هاووڵاتیان لە بابەتی بانگەشەکردن لە ئەپڵیکەیشن و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمە ساختەکان کە چەندین رێوشوێن  و شێواز دەگرنەبەر بۆ بەلاڕێدابردنی هاووڵاتیان و بەرکەوتنیان بە ساختەکاری دارایی.

بانکی ناوه‌ندی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ئەپڵیکەیشنە و ماڵپەڕ و پلاتفۆرمانەی مۆڵەتیان پێنەدراوە لەلایەن بانکی ناوه‌ندی.

هۆشداریش دەداتە هاووڵاتیان لە مامەڵەکردن لەگەڵیان، هەروەها داوا دەکات هاووڵاتیان لەکاتی هەبوونی هەر حاڵەتێکی گوماناوی بەشی هۆشیاری بانکی و چاودێریکردنی بەشی خزمەتگوزارییەکانی بانکی ئاگادار بکەنەوە.