کوردستان

بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە

11-02-2023
بەفر و باران دەستپێدەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ ئاسمان هەرێمی کوردستان، لەنێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت، پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 تا 2) پلە بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو.

سەبارەت بە کەشوهەوای سبەی کەشناسی پێشبینی دەکات، سبەی یەکشەممە ئاسمان لەنێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ دابارینی باران لە باکوری خۆرهەڵاتی هەرێم و دابارینی بەفر لە ناوچە شاخاوییە بەرزەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر: 10

سلێمانی: 7

دهۆک: 10

کەرکوک: 14

هەڵەبجە: 9

زاخۆ: 11

سۆران: 6

گەرمیان: 17