کوردستان

له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ نرخێكی كه‌متر دۆلار به‌ هاووڵاتیان‌ ده‌درێ

29-01-2023
له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ نرخێكی كه‌متر دۆلار به‌ هاووڵاتیان‌ ده‌درێ
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بانکی ناوەندیی عێراق داوایەکی ئاڕاستەی هەریەک لە بانکەکانی رافیدەین، رەشید و بانکی بازرگانی عێراقی کردووە بۆ زیادکردنی لقەکانی فرۆشتنی دۆلار بۆ ئەو کەسانەی بە مەبەستی گەشتکردن پارەکانیان دەگۆڕنەوە.

لە ڕاگەیەنراوێکی بانکی ناوەندی عێراقدا ھاتووە، کە ژمارەی لقەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە فڕۆکەخانەکانی بەغدا، هەولێر، سلێمانی بەسرە، نەجەف زیاد دەکرێن.

ئەوەش هاتووە "لە بەیانیان و شەوانیشدا پێویستە داواکارییەکان وەربگیرێن بۆ سوودمەندبوونی زیاتری گەشتیاران لە گۆڕینەوەی دۆلار بە نرخی فەرمی خۆی کە نرخی 1$ = 1460دیناری عێراقی."

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، کە فرۆشی دۆلاری کاش ئەو گەشتیارانەش دەگرێتەوە کە لە سنوورە وشکانییەکانەوە گەشت دەکەن لەو لقانەی کە لە بانکەکاندا تەرخان کراون بۆ ئاڵوگۆری دراو تایبەت بەو کەسانەی (ڤیزا یان مۆڵەتی بردنە دەرەوەی ئۆتۆمبێلیان هەیە.)