کوردستان

بەفر و باران لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات

24-01-2023
بەفر و باران لە سەنتەری شارەکان دەستپێدەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەرێکی جیهانی کەشوهەوایە پێشبینی دەکات شەپۆلێکی سەرماو بەفر بارین لە کۆتایی ئەم مانگەوە بە دیاریکراوی لە ٢٩ی کانوونی دووەمەوە دەستپێبکات، لە ٣١ی هەمان مانگدا بەفر لە سەنتەری شارەکانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەبارێت.

دواتریش لە رۆژانی ٥ و ٧ ی شوباتیش بەفر دەبارێت. هەرچی هەولێرە لەو رۆژانەدا تەنها باران دەبارێت، لەبارەی دهۆکەوە ٥ و ٦ و ٧ ی شوبات بەفردەبارێت.

ماڵپەڕەکە پێشبینی دەکات مانگی شوبات لە هەرێمی کوردستان مانگێکی باراناوی و تەڕبێت.