کوردستان

بڕیارێكی نوێ بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە

21-01-2023
بڕیارێكی نوێ بۆ ئەو ماڵانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

ئاری ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی پێوەری ئاویان نەبەستووە، لەمەودوا کرێی مانگانە 45 هەزار دیناریان بۆ دێتەوە.

هه‌روه‌ها بەڕێوەبەری گشتی ئاوی هەرێمی کوردستان، گوتیشی: "پێشتر تاوەکو ساڵی 2021 بۆ یەکەکانی نیشتەجێبوون هەر ماڵێک پێوەری ئاوی نەبەستایە، بڕی 100 هەزار دینار کرێی ئاوی مانگانەی بۆ دەهاتەوە، دواتر کەمکرایەوە بۆ 80 هەزار دینار و دوایین نووسراویش لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە بەدەستمان گەیشتووە، بڕه‌كه‌ی بۆ 45 هەزار دینار کەمکردووەتەوە.

K24