کوردستان

یەکێتی سێ ئەندامی تری سەرکردایەتی دەردەکات

07-01-2023
یەکێتی سێ ئەندامی تری سەرکردایەتی دەردەکات
قەبارەی نووسین:
A A 21px

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لیژنەیەكی لەسەر سێ ئەندامی سەركردایەتی پێكهێناوە، چونەتە بەغداد شایەتیان بۆ لاهور شێخ جەنگی داوە، گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتیان بە نایاسایی ناوبردووە، چاوەڕوان دەكرێت لە یەكێتی دەربكرێن. 
بە نوسراوێك كە واژۆی بڕیاردەری یەكێتی (رەفعەت عەبدوڵا)ی لەسەرە لیژنەیەك پێكهاتووە لە كارگێڕێك و دوو ئەندامی سەركردایەتی بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەو هەڤاڵانەی كە ئەندامی سەركردایەتین و سكاڵایان لە دژی یەكێتی لە بەغداد تۆمار كردووە.
لیژنەكە پێكهاتووە لە :
•    ئاسۆ مامەند كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرۆكی لیژنە.
•    سەركەوت زەكی ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندام
•    رزگار حاجی حەمە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و ئەندام.
پێكهێنانی ئەم لیژنەیە دوای ئەوە دێت هەریەك لە (چەتۆ ساڵح، پەروین كاكەحەمە، سەردار هەركی) ئەندامانی سەركردایەتی یەكێتی لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق وتەیان لێوەرگیرا لەسەر گۆڕانكارییەكانی ناوخۆی یەكێتی، ئەوان لەبەرژەوەندی لاهور شێخ جەنگی شایەتیانداوە و گۆڕانكارییەكانی ناو یەكێتیان بە نایاسایی و ناپەیڕەوی ناوبردووە، سەردانی ئەو سێ ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بۆ بەغداد، بافڵ تاڵەبانی و یەكێتی نیگەران كردووە، بە پێی بەدواداچونەكانی (درەو) لیژنەكە بە ئاراستەی دەركردنی ئەو سێ ئەندامەی سەركردایەتی یەكێتی بڕیار دەدات.
پێشتر بە بڕیاری بڕیاردەر هەریەك لە ( ئاڵا تاڵەبانی، شادمان مەلا حەسەن، ژینۆ محەمەد) لە سەركردایەتی یەكێتی دەركران.   

ژێدەر: درەو