کوردستان

<em>ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە</em>

23-12-2022
<em>ڕاگەیەندراوێک لە حکومەتی ھەرێمی كوردستانەوە</em>
قەبارەی نووسین:
A A 21px

بە توندی ھێرشی سەر ڕەوەندی کورد لە پاریس سەرکۆنە و شەرمەزار دەکەین و پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس وکاری قوربانییانی ھێرشەکە دەکەین و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ بریندارەکان دەخوازین . ھەروەھا داواش لە ڕەوەندی کورد لە ئەوڕوپا دەکەین ئارام بن و دان بەخۆیاندا بگرن .
ئێمە باوەڕی تەواومان بە دامودزگاکانی حکومەتی فەرەنسا و سیستەمی دادوەریی ئەو وڵاتە ھەیە کە ڕێکاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پاراستنی کوردستانییانی نیشتەجێی فەرەنسا و بەسزاگەیاندنی ھێرشبەر و تاوانباران .

حکومەتی ھەرێمی کوردستان
2022/12/23