کوردستان

بە تەقینەوەی سۆپای دار سێ بوک و خەسوویەک بوونە قوربانی

12-12-2022
بە تەقینەوەی سۆپای دار سێ بوک و خەسوویەک بوونە قوربانی
قەبارەی نووسین:
A A 21px

لە سنوری قەزاى مێرگەسۆری سەر بە پارێزگای هەولێر لە ئەنجدامی تەقینەوەى سۆپاى دار چوار ژن بوونە قوربانی. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی نەخۆشخانەی گشتی قەزای مێرگەسۆر ڕایگەیاند" چوار بریندار کە ێکهاتبوون لە خەسویەک و سێ بوک گەیەندرانە نەخۆشخانەی قەزای مێرگەسۆر، کە بەهۆی تەقینەوەی سۆپای دارەوە بریندار بوون". 

ئاماژەی بەوەشکرد، بریندارەکان دوای وەرگرتنی چارەسەر ئێستا باری تەندروستییان جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشكدان.