کوردستان

ئەفسەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا

09-12-2022
ئەفسەرێک بە دەستڕێژی گولـلە کوژرا
قەبارەی نووسین:
A A 21px

روونکردنەوەیەک لە پۆلیسی هەولێرەوە:

دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی (٩-١٢-٢٠٢٢) هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بە بوونی حاڵەتێکی تەقەکردن لە قەزای بنەسڵاوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوە گەیشتنە شوێنی مەبەست و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت کە ئەفسەرێکی پۆلیسی نەوت و گاز بە پلەی مقەدەم بەناوی (اسعد رەئوف حەمەد) تەمەن (٤٨ ساڵ) دەستڕێژی گولـلەی لێکراوە و لە ئەنجامدا گیانی لەدەست داوە.
لە ئێستادا تەرمەکە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر و هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر لە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران تاوەکو ڕادەستی دادگایان بکەن.