کوردستان

پاسەوانی سنووری عێراق دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە

06-12-2022
پاسەوانی سنووری عێراق دەرگای دامەزراندن دەکاتەوە
قەبارەی نووسین:
A A 21px

وتەبێژی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنووری عێراق کە پاسەوانی سنووری هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە رایگەیاند ئەمشەو دەرگای داواکاری بۆ دامەزراندن دەکرێتەوە و خەڵکی هەرێمی کوردستانیش دەتوانن فۆڕم پڕ بکەنەوە.

رۆژی سێشەممە 6-12-2022، عەقید کاروان خۆشناو، وتەبێژی پاسەوانی سنوور - ناوچەی یەک رایگەیاند "لە وەزارەتی ناوخۆی عێراقەوە ئاگادارکراونەتەوە کە ئەمشەو دەرگای دامەزراندن بۆ پاسەوانی سنوور دەکرێتەوە و هەموو کەسێک کە مەرجەکانی تێدابێت کە لە فۆڕمەکەدا دیاری کراون، دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات."

عەقید کاروان خۆشناو وتوویەتی کاتژمێر 09:00 لە رێگەی لینکێکەوە لە هەموو عێراق هاووڵاتییان دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن، "پشکی هیچ پارێزگایەک تاوەکو ئێستا دیاری نەکراوە، بەڵام هەموو عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەگرێتەوە."

فەرماندەیی ناوچەی یەکی پاسەوانی سنوور ئەرکی پاراستنی سنوورەکانە لە زاخۆوە تاوەکو خانەقین.

https://moi-jobs.iq/?fbclid=IwAR1iRWbXGTsbzoDb7IU4578DygWEvO9aBgMsdBMlYjwEltHzWjb0WUEEXr4